پزیشكێك لە خواردنی خێرا هۆشداری دەدات

:: PM:03:37:16/09/2023 ‌
پزیشكێك داوا لە هاووڵاتییان دەكات، لە خواردنی دەرەوە بە تایبەتی خواردنی خێرا دوور بكەونەوە و خواردنی ماڵەوە بخۆن، چونكە زۆربەی خواردنەکانی دەرەوە هۆكارن بۆ زۆربوونی نەخۆشی و قەڵەوبوون.

ئەمڕۆ شەموو 16 ئەیلوول، دلێر خالد پزیشكی گشتی، بە "وشە"ی راگەیاند، كاری ئێمە هۆشیاركردنەوەی خەڵكە بۆ وەرزشكردن و خواردنی تەندروست كە زۆر گرنگە، خەڵكی ئێستە فێری خواردنی خێرا "فاست فود" و دەرەوە بوون، ئەو خواردنانە زۆر خراپن و بڕێكی زۆر چەوریی تێدایە كە زۆرترین زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێ.

ئەو پزیشكە دەڵێ، "خواردنی دەرەوە هۆكارێكە بۆ زۆربوونی كۆڵسترۆڵ و قەڵەوبوون و فشاری خوێن زیاد دەكات، دەبێتە هۆی بوونی چەندان نەخۆشی، باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی لە خواردنی خێرا دوور بكەویتەوە، مانگی جارێك یا دووان بڕۆیتە خواردنگە، ئەگەر نا زیاتر نانی ماڵەوە بخۆن".

زیاتریش گوتی، ئەو خواردنانەی لە ماڵەوەش دەیخۆی چەوری یا رۆن كەمتر بەكار بێنە بۆ خواردن لەگەڵ بڕێكی كەمتر خوێ، چونكە خەڵكی ئێمە زۆر بەكاری دەهێنن، هەندێك كەسی تر حەب بەكار دەهێنن لە شێوەی شەكر بۆ شەكرە، باشتر وایە ئەوەش كەمتر بەكار بهێنن و باوەڕێك بۆ خۆیان دروست بكەن.


وشە - لاڤین عومەر