حه‌بی فلاجیل یه‌كێكه له‌و دژه زینده‌ییه به‌ناوبانگانه‌ی كه له زۆر له ده‌رمانخانه‌كاندا هه‌یه. ئه‌و حه‌به باشتره له ژێر چاودێریی پزیشكدا به‌كار بهێنرێت، چونكه له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌بێت.
فلاجیل
Flagyl توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كتریا له میترۆنیدازۆڵه‌وه وه‌رده‌گرێت، كه ماده‌یه‌ك یارمه‌تی ڕێگریكردن له دروستكردنی DNAی میكرۆبه‌كه ده‌دات، به‌مه‌ش میكرۆبه‌كه له‌ناو ده‌چێت.
ده‌كرێت فلاجیل كاریگه‌ریی لاوه‌كیی بۆ سه‌ر هه‌ندێك نه‌خۆش هه‌بێت، له‌و كاریگه‌رییانه دیارترینیان: ناڕه‌حه‌تی له ژانه‌سك، سكچوون، هێڵنجدان، گێژبوون، ژانه‌سه‌ر، خورانی زێ.
ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێت Flagyl به‌كار بهێنن:
پێویسته پێش خواردنی Flagyl ڕاوێژ به پزیشك بكرێت، به‌هۆی مه‌ترسیی تووشبوون به چه‌ند حاڵه‌تێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی كه‌سه‌كه دروست ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێت فلاجیل بخۆن:
- هه‌ستیاری به یه‌كێك له پێكهاته‌كانی ده‌رمانه‌كه.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كحوول ده‌خۆنه‌وه.
- له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا.
-له ماوه‌ی شیرپێدان.
- هه‌بوونی كێشه‌ی جگه‌ر.
- هه‌بوونی كێشه‌ی گورچیله.
- نه‌خۆشیی ده‌ماره‌كان.