شاره‌زایان هۆشدارییان داوه به‌وانه‌ی له به‌كارهێنانی كلۆر و كحوول بۆ پاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، چونكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی زیادبوونی به‌كتریا.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، به‌شێوه‌یه‌كی باو ماده ته‌عقیمكه‌ره‌كانی وه‌ك كلۆر و دیتۆڵ و كحوول بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئامێره به‌رده‌سته‌كان، ئامێره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و ته‌نانه‌ت پێست له شوێنه‌كانی چاودێریی ته‌ندروستیدا به‌كار ده‌هێنرێن.
ئه‌م ماده كیمیاییه ته‌عقیمكه‌رانه یارمه‌تیی كوشتنی به‌كتریا و ورده زینده‌وه‌رانی تر ده‌ده‌ن، به‌ڵام زاناكان هۆشدارییان داوه كه به‌كارهێنانی به‌ربڵاویان، به‌رگریی دژه زینده‌ییه‌كان زیاد ناكات، به‌ڵكو میكرۆبه‌كان توانای زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه زیاتر ده‌كه‌ن كه بۆ كوشتن‌یان دروست كراون.
تیمێكی زانكۆی ماكواری له ویلایه‌تی نیو ساوس وێڵزی ئوسترالیا، شیكارییان بۆ به‌كتریایه‌كی درم كرد به ناوی Acinetobacter baumanni.، ده‌ركه‌وت ئه‌م به‌كتریا زۆر درمییانه، ده‌توانن ببنه هۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی، له‌وانه هه‌وكردنی سییه‌كان و هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك و به‌رگرییان هه‌یه به‌رانبه‌ر به زۆر له دژه زینده‌ییه‌كان.
توێژه‌ران پشكنینی بۆماوه‌ییان به‌كار هێنا، بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و جیناتانه‌ی كه هه‌ستیاریی به‌كتریاكان بۆ نزیكه‌ی 10 ماده‌ی ته‌عقیمكه‌ری جیاواز زیاد ده‌كه‌ن یان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێك له بایۆسایده‌كان یان ته‌عقیمكه‌ره‌كان، له‌وانه كلۆرهێكسیدین، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌كتریا هه‌یه، به‌مه‌ش توانای زاڵبوونیان دژی ئه‌و مادانه زیاتر ده‌بێت.