پێوەندیی پرخەپرخ بە تەندروستيی سێكسییەوە چییە؟

:: PM:10:50:04/05/2024 ‌

پرخەپرخ و پچڕانی هەناسەدان لە كاتی خەودا مەترسیدارن، چونكە دەبنە هۆی چەندان كێشەی مەترسیداری تەندروستی و پێویستە ئەو كەسە سەردانی پزیشك بكات، بەڵام پێوەندیی پرخەپرخ بە توانای سێكسیی پیاوەوە چییە؟

د. ئەلیكسەندەر میاسنیكۆڤ، شارەزای رووسی دەڵێت، پرخەپرخ مەترسی بۆ سەر تەندروستیی سێكسی پیاو دروست دەكات، كاتێك لەكاتی خەودا پشتەوەی قورك شۆڕ دەبێتەوە پەستان دەخاتە سەر رێڕەوی هەناسەدان و ئەو حاڵەتە دروست دەكات، ئەوەش وا دەكات ئۆكسجین كەم بگاتە تەواوی ئەندامەكانی لەش.

بۆیە لە حاڵەتی پچڕانی هەناسەدانی كەسێك لە خەودا، ئەو كەسە تووشی چەند نەخۆشییەك دەبێت، لەوانە شەكرە و بەرزیی پەستانی خوێن و قەڵەوی، زۆرجاریش پزیشك ماسكێك بۆ ئەو كەسە دادەنێت، كە دەبێتە هۆی رزگاربوونی لە پرخەپرخ بێ پەنابردن بۆ دەرمان.

توێژینەوەیەكی ئەڵمانی دەری خستووە كە پرخەپرخی زۆر لەكاتی خەودا، پێوەندیی بە لاوازیی رەقبوونی ئەندامی نێرینەوە هەیە، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت و ئەو حاڵەتە چارەسەر بكرێت، نەگەیشتنی بڕی پێویستی ئۆكسجینیش دەبێتە هۆی نەگەیشتنی بڕی پێویستی خوێن بۆ ئەندامی نێرینە، كە رەقبوونی بەتەواوەتی پشت بەوەوە دەبەستێت و ئەوەش دەبێتە هۆی لاوازیی رەقبوونی ئەندامەكە كە مەرجی سەرەكیی پرۆسەی سێكسێكی تەندروستە.

لە نیشانەكانی لاوازیی ئەندامی نێرینە، زەحمەتی گەیشتن بە رەقبوون و كەمبوونەوەی خواستی سێكس، ئەوە جیا لە هۆكارە دەرونییەكانی كێسە سێكسییەكان و ئەوانەی رەقنەبوونی ئەندامەكە دروست دەكەن، لەوانە رارایی و خەمۆكی و نیگەرانی و سترێس.

رەنگە ئەو پرسیارە بكرێت ئاخۆ چۆن دەزانرێت كەسێك پرخەپرخی هەیە؟، لە نیشانەكانی خەواڵوویی بە رۆژ و زەحمەتی تەركیزكردن و خەوزڕان و بەرزیی پەستانی خوێن، ئازاری توندی سینگ و ئارەقەكردنی شەوانە و لاوازیی سێكسی.      



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل