زۆربه‌ی پزیشكان به‌رده‌وام ئامۆژگاری له نه‌خۆشانیان ده‌كه‌ن هه‌رگیز خواردنی سیر فه‌رامۆش نه‌كه‌ن، به‌وه‌ی سیر سوودی زۆری بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشییه درێژخانهیهكان. بۆیه پێگه‌ی "WIO News" كه بایه‌خ به ته‌ندروستیی گشتی ده‌دات، له چه‌ند خاڵێكدا باس له سووده‌كانی خواردنی سیر ده‌كات.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ئایار، هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه ته‌ندروستییه‌كه وه‌رگرتووه و ئاماژه‌ی داوه، سووده‌كانی سیر به‌تایبه‌تی له شه‌و و به‌رله خه‌وتن، زۆره و ده‌وڵه‌مه‌نده به خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك ڤیتامین "بی 6" و مه‌نگه‌نیز و ڤیتامینی "سی" و سیلینیۆم و ریشاڵه‌كان، بۆیه چاره‌سه‌ر بۆ زۆر له نه‌خۆشییه‌كان وه‌ك راگرتنی ئاستی كۆلیسترۆڵ و ته‌ندروستیی دڵ و به‌هێزكردنی به‌رگریی جه‌سته.
به‌رله هه‌ر خاڵێك له‌وانه، باس له سووده‌كانی خواردنی سیر بۆ به‌رگریی جه‌سته له نه‌خۆشییه‌كان ده‌كرێت، چونكه دژه میكرۆبه‌كانه و به‌رگریی جه‌سته بۆ هه‌موو په‌تاكان به‌هێز ده‌كات.
له خاڵێكی تریشدا باس له‌وه ده‌كرێت، سیر دژه ئۆكسیده و یارمه‌تیده‌ره بۆ پارێزگاری له جه‌سته بۆ زیانه‌كانی ئۆكسیدی، هاوكات مه‌ترسی له نه‌خۆشییه درێژخانه‌یان كه‌م ده‌كاته‌وه.
خاڵێكی تریش له‌باره‌ی سوودی سیره‌وه باس له‌وه ده‌كرێ كه تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه له دژه هه‌وكردنه‌كان، به خواردنی هه‌وكردن له جه‌سته‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه.
هاوكات پێگه‌كه ئاماژه‌ی به سوودێكی تری خواردنی سیر كردووه كه كرنگه بۆ ده‌ركردنی ماده ژه‌هراوییه سروشتییه‌كان له جه‌سته‌دا، بۆ ئه‌وه‌یش بۆ ته‌ندروستیی گشتی زۆر به‌سووده.
دوا خاڵیش بۆ سووده‌كانی خواردنی سیر له شه‌ودا، رۆشنایی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نك سیر، خه‌وتنێكی ئاسووده‌ت پێ ده‌به‌خشێت.