ئه‌مڕۆ مایكڵ كۆرۆلا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ته‌ل ئه‌بیب، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سوپای ئیسرائیل كۆ ببێته‌وه.
سوپای ئیسرائیل له‌سه‌ر پلاتفۆرمی "
X” ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه، "مایكڵ كۆرۆلا له‌و سه‌ردانه‌ی كه بۆ ئیسرائیل ده‌ستی پێ كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی سوپا و یۆواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، سه‌ردانه‌كه له كاتی شه‌ڕدا، به‌هێزی پێوه‌ندی و چاره‌نووسی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات به گشتی و سوپای ئیسرائیل له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه، ئیسرائیل به بڕی 10 ملیار دۆلار داوای هاوكاریی به‌په‌له‌ی له ئه‌مه‌ریكا كردووه.
پنتاگۆن دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به زووترین كات كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و سه‌رچاوه‌ی تری چه‌ك بۆ سوپای ئیسرائیل دابین ده‌كات له‌وانه‌ش ته‌قه‌مه‌نی.
هاوكات ئاماژه دراوه به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ناردنی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا ده‌گه‌نه ئیسرائیل.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووه‌ته‌وه، بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئیسرائیل بكات.