به‌مدواییه توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ریخستووه، ده‌رمانه‌كانی دژه‌خه‌مۆكی ده‌توانێت ژیانی ملیۆنان كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كانی ڕیخۆڵه و قۆڵۆن بگۆڕێت.
توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن، خواردنی ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكی
ئه‌میتریپتیلین، نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی قۆڵۆنی توند (القولون العصب) به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر ده‌كات.
له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا، توێژه‌ران ویستیان ئه‌وه تاقی بكه‌نه‌وه كه ئایا ژه‌مێكی كه‌م له ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكی، ده‌توانێت سوود به‌و نه‌خۆشانه بگه‌یه‌نێت كه تووشی نه‌خۆشیی قۆڵۆنی توند بوونه.
نزیكه‌ی 463 نه‌خۆش له 55 نۆرینگه‌ی پزیشكی گشتی له رۆژئاوای یۆركشایر، وێسێكس و ڕۆژئاوای ئینگلته‌را وه‌رگیران، نیوه‌یان ئه‌میتریپتیلینیان پێ درا و نیوه‌كه‌ی تریش پلاسیبۆیان پێ درا.
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ریخست، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی "ئه‌میتریپتیلین"یان خواردووه، دوای شه‌ش مانگ نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی قۆڵۆنی توندیان باشتر بووه، كه دوو هێنده زیاتر ئه‌گه‌ری باشبوونیان هه‌بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه پلاسیبۆیان خواردووه.
به‌گویره‌ی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ئه‌میتریپتیلین سه‌ربه كۆمه‌ڵێك ده‌رمانه كه پێیان ده‌گوترێت ترایسایكلیك، له سه‌ره‌تادا به ژه‌می زۆر بۆ چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی به‌كار ده‌هێنران. ئێسته ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه كه له ڕۆژنامه‌ی لانسێتدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه ده‌كات به ژه‌مێكی كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی قۆڵۆنی توند.