دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی / 25 ساڵان/ بە ناوی رێباز فەیسەڵ له گوندێكی بناری قه‌ره‌چووخ به‌هۆی لافاوه‌وه خنكا.
رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یە: رێبازی شوانكاره دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێت ماڵاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌ته‌وه ماڵه‌وه، چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێكی لێ ده‌كه‌وێته ناو رووبارێكی بچووكی لای ماڵی خۆیان، به‌ڵام له هه‌وڵی ده‌رهێنانی ئاژه‌ڵه‌كانیدا، لافاو ئه‌ویش ده‌بات.
محه‌مه‌د گه‌ردی خزمی نزیكی رێبازه، بۆ "وشه" گوتی، رێباز كوڕێكی هێمن و بێده‌نگی ئه‌و ماڵباته‌یه و پیشه‌ی شوانكاره بووه له گونده‌كه‌ی خۆیان، ماوه‌یه‌كی زۆریشە كاری ماڵات ده‌كه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ته‌رمی رێباز كیلۆمه‌ترێك له خوارتری شوێنی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن به‌رگریی شارستانییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی رزگارییه و دواتر ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ده‌كرێ.
به گوته‌ی گه‌ردی، رێباز ماوه‌یه‌كه له خوێندن دابڕاوه، به‌ڵام یه‌كێك بووه له منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانی ناو ماڵباته‌كه‌ی و به خنكانیشی خه‌مێكی گه‌وره‌ی له‌نێویاندا دروست كردووه.
گوندی شێخهڵات ده‌كه‌وێته سنووری مه‌لاقه‌ره و پاڵیداوه به قه‌ره‌چووغه‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بارانێكی به‌خوڕ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه كه رێبازی تێدا بووه قوربانی.