ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، جۆرێك له كیسی شه‌رب و ئاوی میوه له بازاڕه‌كاندا په‌یدا بووه كه زیاتر خواستی منداڵانی له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی زۆرێك له منداڵان به‌هۆی ئه‌و شه‌ربه‌ته‌وه ژه‌هراوی بوون.
رۆژنامه‌ی "زه واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه 52 ڕاپۆرتی حاڵه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕێژه‌ی به‌رزی سركه له خوێنی منداڵاندا هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی كیسی سێ‌و و میوه‌ی دارچینیان خواردووه كه له ئیكوادۆر دروستكراون، كه له ژێر برانده‌كانی (
WanaBana)، (Weis)، و ( Schnucks) له 25 ویلایه‌تی ئه‌مریكا.
هۆشدارییه‌كه بۆ دایك و باوكان ئه‌وه كه نابێت منداڵه‌كانیان هه‌ندێك جۆری كیسی شه‌ربه‌تی میوه بخۆن كه سێوی تێدایه و ئه‌گه‌ر منداڵان ئه‌م به‌رهه‌مانه بخۆن ده‌بێت پشكنینی خوێنیان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی سركه ده‌ستنیشان بكرێت.