شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و بازرگانه‌ی هه‌میشه له كاته‌كانی تر ون ده‌بێت و دواتر له كاتی مووچه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ست ده‌كات به چه‌واشه‌كاری و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك، وا پێشانی خه‌ڵك ده‌دات به فشاری ئه‌و مووچه ده‌درا، به‌ڵام چه‌ند مانگێگه بێده‌نگ بووه، چونكه هیچ كه‌س ئاماده نییه دوای قسه‌كانی بكه‌وێت و چه‌واشه‌كارییه‌كانیشی بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بوون كه ته‌نیا موزایه‌ده ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك متمانه‌یان پێ نه‌ماوه.
له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوو كه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه، هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆی ناینێرێت و دوا ده‌خات و ده‌ستی ده‌ستی به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات و سته‌میان لێ ده‌كات، شاسوار یه‌ك هه‌ڵوێستی بچووكیشی نه‌بووه و ئاماده نه‌بووه به‌رگری له مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات و باسی خۆپێشاندانیشی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه شاسوار كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌ماوه و ناتوانێت چه‌واشه‌كاری بكات و خه‌ڵكیان بۆ كۆ نابێته‌وه. شاره‌زایانیش ده‌ڵێن، شاسوار رووی راسته‌قینه‌ی ئاشكرا بووه و ناتوانێت چیتر خه‌ڵك بگه‌وجێنێت و خۆی گه‌وجێنراوه.
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار هه‌موو كارته ساخته‌كانی سووتاون و هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ده‌یه‌وێت وا پێشانی خه‌ڵك بدات كه ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت، راستییه‌كه‌ی له‌ناو نه‌وه‌ی نوێش ره‌نگه كاریگه‌ریی نه‌مابێت، چونكه ئه‌وه‌نده درۆی كرد و چه‌واشه‌كاری كرد، خه‌ڵكی نه‌وه‌ی نوێش لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌وانه‌ی كاری پێ ده‌كه‌ن ورده ورده ئیشیان پێی نامێنێت، هه‌ر حزبێك یان كه‌سێك له‌سه‌ر درۆ بناغه‌ی دروست بووبێت، یان پیاو و هه‌ڵسووڕێنه‌ری چه‌ند كه‌سێك بێت، ئه‌وه زوو ئاشكرا ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت و نامێنێت، شاسواریش یه‌كێكه له‌وانه.
هه‌روه‌ها گوتی، شاسوار ده‌یه‌وێ وا خۆی پێشان بدات كه كه‌سێكی دیاره و خه‌یاڵێكی له مێشكی خۆی چه‌سپاندووه، له‌سه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه‌ش كۆمه‌ڵێك خه‌ون و هیوا و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی بنیات ناوه، ئه‌و ناتوانێت ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی بدات و پاره بداته كارمه‌نده‌كانی، ئێسته ده‌یه‌وێ چی بكات بۆ خه‌ڵك، به پاره‌ی دزراوی چاڤی لاند خه‌ریكی كاره، ئه‌مه حزب و خزمه‌ت و دڵسۆزی پێ ده‌ڵێن، پێنج مانگه له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه قسه‌ی نه‌كردووه كه لای به‌غدایه، ئه‌مه روونه شاسوار ته‌نیا دژی حكوومه‌تی هه‌رێم قسه ده‌كات، شكستێكی تریشی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكیان بۆ كۆ نابێته‌وه، چونكه خه‌ڵك حیسابی بۆ ناكه‌ن.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید هاووڵاتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكه‌وه، توانی خۆی بخاته ناو مێشكی خه‌ڵك و ئاراسته‌یان بكات، به‌ڵام ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابو
و كه كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه و كار بۆ لایه‌نی تر ده‌كات، زوو لای خه‌ڵك ئاشكرا بوو، ئێسته چیتر شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه وه‌ك گومان لای هاووڵاتییان كه بازرگانێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و هه‌ڵسووڕێنراوی لایه‌نێكه، هه‌ركاتێكیش داوای خۆپێشاندانی كردبێت، له هه‌موو ناوچه‌كان جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانیوه دوو هه‌زار كه‌س كۆ بكاته‌وه، سێ مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌دراوه، یه‌ك قسه‌ی نه‌كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ڕ و لاڵ بێت، ئه‌م ئه‌گه‌ر پێی نه‌ڵێن ناتوانێ یه‌ك قسه‌ش بكات.
شاسوار یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكه‌وه، توانی خۆی بخاته ناو مێشكی خه‌ڵك و ئاراسته‌یان بكات
شاسوار ترسی لێ نیشتووه و هه‌ستی به‌وه كردووه له كه‌وتن نزیك بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی كازم فارووق په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ، هاووڵاتییان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه شاسوار كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه و پیلان دژی نزیكه‌كانیشی داده‌نێت و تووشی دۆخێكی خراپیان ده‌كات.
ره‌وه‌ند شاكر ئه‌ندامی پێشووی نه‌وه‌ی نوێ، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار عه‌بدولواحید به‌ته‌واوی له شكستی گه‌وره نزیك بووه‌ته‌وه و ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات، مادام له‌سه‌ر درۆ بنیات نراوه، كه‌وتنیشی نزیك ده‌بێت، لای هاووڵاتی ئاشكرا بووه و ئامانجه‌كه‌ی خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه و ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت خۆی بكڕێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك باش لێی تیگه‌یشتوون و هیچ حیسابێكی بۆ ناكه‌ن، جووڵانه‌وه‌كه‌ی له به‌رده‌م مه‌ترسیی داڕماندایه و ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان دۆسیه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر دروست بوون، بۆچی له بابه‌تی پشكه‌كان هیچ رێكار و لێپرسینه‌وه‌ی لێ ناكرێت و دۆسیه‌كانی ناجووڵێنرێن.
وشه/ تایبه‌ت