ئه‌مڕۆ 47 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس تێده‌په‌ڕێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا پێنج رۆژ ئاگربه‌ست بووه و 42 رۆژی تر شه‌ڕ و ئاگرباران رووی داوه.
به‌پێی دواین ئامار كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا دوێنێ هه‌ینی كه دووباره جه‌نگ ده‌ستی پێ كرد، تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی كانوونی یه‌كه‌م، 178 كه‌سی تر كوژراون.
به‌و پێیه ژماره‌ی كوژراوانی غه‌زه گه‌یشتووه‌ته 14 هه‌زار و 678 كه‌س. جگه له‌مه هه‌زار و 200 ئیسرائیلیش كوژراون و به‌یه‌كه‌وه ژماره‌ی كوژراوان ده‌گاته 15 هه‌زار و 878 كه‌س. جگه‌له‌مه سه‌رووی 35 هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
هه‌موو رۆژێك 378 كه‌س كوژراون
ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه به‌سه‌ر رۆژانی جه‌نگدا دابه‌ش بكرێت، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو رۆژێك 378 كه‌س كوژراون و له هه‌ر سه‌عاتێكی جه‌نگدا لانی كه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاوكێشه‌كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت له‌و پێنج رۆژه‌دا كه ئاگربه‌ست رووی دا، هه‌زار و 890 كه‌س گیانیان پارێزرا و له بری هه‌ر سه‌عاتێك ئاگربه‌ست، ئه‌وا گیانی 15 كه‌س له مردن رزگار ده‌كرێت.
جه‌نگه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و درێژه‌كێشانی به واتای ئه‌وه دێت، ده‌بێت ژماره‌ی كوژراوان له رۆژانی داهاتوودا زۆر زیاتر به‌رز ببێته‌وه.