له بازیان له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك و هێزه ته‌ناهییه‌كان، منداڵێك گیان له ده‌ست ده‌دات.
ڕووداوه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر روویداوه، هێزه ته‌ناهییه‌كان ویستوویانه تۆمه‌تبارێك بگرن، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه و شه‌ڕه ته‌قه ده‌ستی پێ كردووه.
شایه‌تحاڵێك به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزێكی ته‌ناهی و تۆمه‌تبارێك له بازیان منداڵێك كه نزیك بووه له شوێنی رووداوه‌كه به‌هۆی ترسه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
هێشتا به ته‌واوی ورده‌كاریی رووداوه‌كه باس نه‌كراوه، به‌ڵام ئێسته ره‌وشی ناوچه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه.