پیاوێك 12 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشت

:: AM:10:26:17/02/2024 ‌
له‌ باشووری پارێزگای كرمانی ئێران، كه‌سێك 12 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشت. خێزانه‌كه‌ خه‌ڵكی شاری فاریابی پارێزگاكه‌ن و له‌ دوو گوندی جیا ژیاون. 

ئیبراهیم حه‌میدی سه‌رۆكی ده‌زگای دادی پارێزگای كرمان به‌ میدیاكانی راگه‌یاند، بكوژه‌كه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف، 12 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌ دوو گوندی ''مه‌زره‌عه‌ی ئیمام'' و ''ئه‌دوری'' كوشت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی داد هۆكاری ئه‌و هێرشه‌ی بۆ ناكۆكیی خێزانیی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌. كه‌سه‌كه‌ باوك، برا، براژنی و نۆ كه‌سی تر له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌.

رووداوه‌كه‌ ته‌نیا له‌ یه‌ك شوێن نه‌بووه‌ و بكوژ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی كوشتووه‌، هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ماڵێكی تر
رووداوه‌كه‌ ته‌نیا له‌ یه‌ك شوێن نه‌بووه‌ و بكوژ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی كوشتووه‌، هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ماڵێكی تر و ئه‌وانیشی كوشتووه‌ و رای كردووه‌.

پۆلیسی كرمان به‌دوای ئه‌و بكوژه‌دا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه‌ بیگرێت. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك منداڵ و ژن له‌ ناو قوربانییه‌كاندان و جگه‌ له‌و كوژراوانه‌، ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، هیچ كام له‌ میدیاكان باسیان له‌ كێشه‌ خێزانییه‌كه‌ و هۆكاره‌كانی تری روودانی ئه‌و كاره‌ساته‌یان نه‌كردووه‌.


وشە - سلێمان تاشان