شەش ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا

:: AM:10:26:01/03/2024 ‌
لە سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دیاری كراوە بۆ ئەو مانگە و چەندین بۆنەش هەیە.

ئەمڕۆ هەینی یەكی ئادار، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" لە سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەشی ڕۆژمێری وەری گرتووە تێدا هاتووە، لەو مانگە شەش ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە، پشووەكانیش بەهۆكاری جیاوازن.

ڕۆژە پشووەكان هەریەكی بەبۆنەیەكی جیاوازە، ڕۆژی پێنجی ئادار پشووە، كە ڕۆژی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی گەلی كوردستانە، هەروەها ڕۆژی 11ـی ئادار پشووە یادی ڕاگەیاندنی ڕێكەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 یە.

ڕۆژێكی تریش پشووە كە 14ـی ئادارە، ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمرە.

سێ‌ ڕۆژی تریش پشوو هەیە كە دەكاتە 21و 22 و 23ـی ئادار كە جەژنەی نەتەوەیی كوردە و یادی رزگاركردنی كەركووكە بەو هۆیەوە ئەو سێ‌ ڕۆژەش كراوەتە پشوو.


وشە - رامیار جەواد