به‌رپرسێكی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیی به‌ره‌ی شیعه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكای هه‌ڵده‌گرێت، ئاشكرای ده‌كات كه له چه‌ند خاڵێك پێكدێ و له سه‌رجه‌میان گرنگتر، دۆسیه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه له عێراق.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د به‌لداوی كه به‌رپرسێكی سه‌ربه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه، له‌باره‌ی ئه‌جێندای محه‌مه‌د شیاع سووانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره له ناوه‌ندی مانگی داهاتوو بێت، ئاشكرای كرد كه چه‌ندان خاڵ له ئه‌جێندای سوودانیدا هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا، له هه‌موو گرنگتر، كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانه له عێراق.
به‌لداوی زیاتر گوتی، به‌رله‌وه‌ی سوودانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا بكات، له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، گرنگترین ئه‌و دۆسیانه‌ی سوودانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆیان ده‌كات، بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه له‌سه‌ر خاكی عێراق، پێویسته حكوومه‌ت به رژدی ئه‌و دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا یه‌كلا بكاته‌وه كه پێشتر لیژنه‌كانی هه‌ردوولا كاریان له‌سه‌ر كردووه.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی دووه‌مین گوتی، پێوه‌ندیی به‌غدا و واشنتن دیاری ده‌كرێت كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، دۆسیه‌یه‌كی تریش پێوه‌سته له مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بانكه‌كان كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و بواره له عێراقدا. چه‌ندان دۆسیه‌ی تریش كه پێوه‌ندییان به پڕچه‌ككردن و وزه و ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌ی سوودانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان كێشه‌ی تر هه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دروست كراون، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به عێراقی داوه له‌باره‌ی بوونی سه‌ربازه‌كانی له‌و وڵاته و كشانه‌وه‌یان.
بڕیاره له 15ی نیسان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به بانگهێشتێك سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات، له‌و سه‌ردانه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.