جوای ئه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له سه‌نگافووره، پۆستێكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه كه نووسیویه‌تی، "له قورئاندا 43 جار ناوی ئیسرائیل هاتووه و ناوی فه‌له‌ستین نه‌هاتووه"، ده‌ستبه‌جێ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته تووڕه بووه و ئه‌و پۆسته‌ی پێ دیلێت كردوون.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی سه‌نگافووره له‌ڕێ وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، له‌وه تووڕه بووه كه باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پۆستێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی، "له قورئاندا 43 جار ناوی ئیسرائیل هاتووه و ناوی فه‌له‌ستین نه‌هاتووه"، بۆیه داوای له‌و باڵوێزخانه‌یه كردووه ده‌ستبه‌جێ پۆسته‌كه‌ی دیلێت بكات.
ك. شانمۆگام وه‌زیری كاروباری ناوخۆ گوتی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل بڵاو بووه‌وه، ده‌ستبه‌جێ داوامان كرد دیلێتی بكات، چونكه ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه ساڕێژی برینه‌كان ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه و پشێوی دروست ده‌كات، بۆیه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌مان ره‌ت كرده‌وه، ئه‌وانیش پۆسته‌كه‌یان ده‌ستبه‌جێ ره‌ش كردده‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت كه كاتێك پۆسته‌كه بڵاو بووه‌وه، به‌ڕاستی تووڕه‌ی كردین، پێمان وابوو هه‌ڵوێسته‌كه به‌جۆرێكه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ناكه‌ن، چونك ئه‌و جۆره پۆستانه ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه قبووڵمان نه‌كرد.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 32 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.