ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عێراق كه رۆڵی هه‌بوو له كوشتنی ره‌خنه‌گر و چاودێرێكی سیاسیی ناسراوی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له دادگا به له‌سێداره‌دان حوكم درابوو، كه‌چی هه‌مان دادگا ئازادی كرد. ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس بۆ كۆماری ئیسلامی كاری كردووه.
ئاسۆشێتدپرێس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ته‌ناهیی عێراق بڵاوی كرده‌وه، ئه‌حمه‌د حهمدهوی كه‌تانی له‌لایه‌ن دادگاوه، به بێ تاوان ناسراوه و ئازاد كراوه، له كاتێكدا له دانیشتنی رابردوو به له‌سێداره‌دان حوكم درابوو.
ئه‌و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هیشام هاشمی كوشت كه چاودێری سیاسی و ره‌خنه‌گرێكی ناسراوی عێراق بوو، له میدیاكان زۆر به توندی دژی میلیشیاكانی ئێران و كۆماری ئیسلامی قسه‌ی ده‌كرد، شاره‌زایه‌كی زۆری له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی داعش و میلیشیاكاندا هه‌بوو.
دادگای ره‌سافه‌ی به‌غدا ساڵی رابردوو حوكمی له‌سێداره‌دانی بكوژه‌كه‌ی ده‌ركردبوو
دادگای ره‌سافه‌ی به‌غدا ساڵی رابردوو حوكمی له‌سێداره‌دانی بكوژه‌كه‌ی ده‌ركردبوو، كه‌چی هه‌مان دادگا بڕیاری دا ئازادی بكات. تا ئێسته هیچ هۆكارێك بۆ ئازادكردنی ئه‌و تاوانباره رانه‌گه‌یه‌نراوه.
بەگوێرەی رادیۆ
فەردا، له ساڵی 2020 له به‌غدا چه‌ند جارێك میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یان له هیشام هاشمی كرد و دواجار له رێی دوو سه‌رنشینی ماتۆڕێك له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی كوشتیان.
ئه‌حمه‌د كه‌تانی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی عێراق گیرا، ددانی به‌وه نا كه ئه‌و ته‌قه‌ی له هاشمی كردووه و كوشتوویه‌تی.