نەخۆشخانەیەك لە ناوەندی بەغدا ئاگر دەگرێت

:: AM:09:28:27/03/2024 ‌
باس لەوە دەكرێ كە ئەمڕۆ ئاگر لە خۆشخانەیەكی ناوەندی بەغدا كەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیش لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن و تەواوی نەخۆشەكانیان لە نەخۆشخانەكە دەكردووەتە دەرەوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم 27ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی چەند شایەتحاڵێك كە نزیكی رووداوەكەن، ئاگرەكە لە نهۆمێكی نەخۆشخانەی "مەلەكی"ی ناوەندی بەغدا لە شەقامی فەلەستین كەوتووەتەوە.

باس لەوە دەكەن كە لە ماوەیەكی كەمدا تیمەكانی بەرگریی شارستانی، گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و خەریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، تەواوی نەخۆشەكانیان لە نەخۆشخانەكە دەركردووە و بۆ شوێنی پارێزراو گواستوویاننەوە.

تا ئێستە نازانرێ هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە چی بووە و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەكرێت. لە رووداوەكە تا ئێستە دیار نییە زیانی گیانی هەبووە یان نا.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د