بڕیاره كه‌مێكی تر و دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك بڕیار له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه رابگه‌یه‌نرێ، كه ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی بڕیاره‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان داوه.
ئێواره‌ی دوێنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه چوو/ بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات. دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه هه‌مووان خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره، له كاتێكدا له كاتی ته‌نگژه كه من ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوه‌ستن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، به "وشه" گوت، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كرێت بۆ مانگی شوبات و دواتریش مووچه‌ی ئادار دابه‌ش ده‌كرێ.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه رێككه‌وتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی نه‌وت و زۆر كێشه‌ی تر كراوه، ئه‌وه‌یش موژده‌یه‌كی خۆشه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵی ئاڤامیدیا بڵاوی كرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان نۆ بڕیاری داوه، مووچه و فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی تێدایه.