مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان لێدوانێكی له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بڵاو كرده‌وه و بڕیاری دڵخۆشكه‌ری بۆ خه‌ڵكی كوردستان راگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، وه‌زاره‌تی داراییم راسپاردووه كه ئه‌وان ده‌ست بكه‌ن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو و ئاماده‌كاریش بكه‌ن بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی سێ و مانگه‌كانی داهاتووش.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست
هه‌ر وه‌ك چۆن دوێنێ به‌ڵێنمان پێدان كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ندێك بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بده‌ین. ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نم، وێرای ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاریم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی خه‌ڵكی كوردستان، پێتان ده‌ڵێم كه ئێمه بڕیارمان داوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو و وه‌زاره‌تی داراییم راسپاردووه كه ئه‌وان ده‌ست بكه‌ن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو و ئاماده‌كاریش بكه‌ن بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی سێ و مانگه‌كانی داهاتووش، ئێمه حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا ده‌خه‌ینه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ده‌ستووری و ئه‌خلاقی كه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به ئێمه‌یان داوه جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ دابینكردنی مووچه‌كان.
ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه هه‌موومان جێه‌جێكردووه، به سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ته مه‌عنییه‌كان هه‌موو كاری پێویستییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رێكاره‌كان بگرنه‌به‌ر و هه‌موو ئه‌و بیانوویانه‌ی تاوه‌كو ئێستا به‌كارهێنراون هه‌موویان نه‌هێڵن و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌بووه ئه‌نجاممان داوه و هیوادارین ئه‌مه ببێته قۆناغێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كان له كاتی خۆی و وه‌كو پێویست دابه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان ئێمه هه‌ندێك بڕیاری ترمان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م باره قوڕسه ناهه‌مواره ئابوورییه‌ی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان تۆزێك بۆیان سووكبكه‌ینه‌وه. بڕیارمان داوه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ستبكات به ته‌رخانكردن و دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا له حكومه‌ت سوودمه‌ندنه‌بوون.
داوامانكردووه داشكاندن بكرێت له پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی كاره‌با به رێژه‌ی 20%. ئێمه وه‌زاره‌ته مه‌عنییه‌كانمان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بكه‌ن هه‌روه‌ها بۆ داشكاندنی 20% له سزای كه‌ڵه‌كه‌بووی مرور (هاتووچۆ) و داشكاندنی 50% له رسووماتی هێنانی گۆشت و هه‌روه‌ها داشكاندنی 20% له كرێی خوێندنی پارالێل له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان. هه‌روه‌ها لێخۆشبوونی سزا له داوكه‌وتنی به‌شداریی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و راسپاردنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ داشكاندنی رسووماتی كه‌ڵه‌كه‌بووی ئاو به رێژه‌ی 20% و داشكاندنی رسووماتی شاره‌وانی به‌تایبه‌ت كرێی كرێچییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه به رێژه‌ی 20% و لێخۆشبوو‌ن له سزای دواكه‌وتنی باج له‌لایه‌ن پیشه‌وه‌ران، كاسبكاران و كه‌مده‌رامه‌تان.
هیوادارم ئه‌م هه‌نگاوانه و ئه‌م بڕیارانه بتوانن تا حه‌ددێك یارمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن. من جارێكی دیكه سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی ئه‌وان ده‌كه‌م و هیوادارم ئێمه بتوانین پێكه‌وه ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕینین و ئه‌مه ببێته ده‌ستپێكێك بۆ كۆتاییهێنان به ئابڵووقه‌ی ئابووری كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كۆتاییهێنان به قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان و پێ بنێینه قۆناغێكی نوێتر و بتوانین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بگه‌ینه ئه‌نجامی باش بۆ چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌كانی كه له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ماون.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه و ئه‌ركی ئێمه‌یه، جێبه‌جێمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بین.
ئێوه هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن و كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان بێت.