مەسروور بارزانی: هەژماری من لەژێر سەرپەرشتی و ڕێگەپێدانی بانكی ناوەندیی عێراقە

:: PM:08:42:27/03/2024 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، ئاشكرای كرد، پڕۆژەی "هەژماری من" كە پڕۆژەیەكی پێشكەوتووە و لەژێر سەرپەرشتی و ڕێگەپێدانی بانكی ناوەندیی عێراقە.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، باسی "هەژماری من"ی كردووە.

لەبارەى پرۆسەی تەوتینكردنی مووچەی هەرێم، سەرۆكی حكوومەت باسی لە گرنگیی پڕۆژەی "هەژماری من" كردووە كە پڕۆژەیەكی پێشكەوتووە و لەژێر سەرپەرشتی و ڕێگەپێدانی بانكی ناوەندیی عێراقە.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئاشكرای كردووە، چەندان خزمەتگوزاریی دارایی و ئاسانكارییەكی زۆر پێشكەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات كە بەشێكە لە پڕۆسەی تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

"هەژماری من" پڕۆسەی بە دیجیتاڵكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانە كە زیاتر لە 19 خزمەتگوزاریی تێدایە جگە لەوەی مانگانە لە یەك كاتدا مووچە وەردەگیرێ‌. 

لێدوانەكەی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئەو پیلانانەی پووچەڵ كردەوە كە بانگەشەی ئەوەیان دەكرد، عێراق ددان بە هەژمارەكەدا نانێت و دەركەوت لەژێر چاودێریی ئەوان دایە.


وشە - وشه‌