ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە

:: AM:08:58:28/03/2024 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران بڵاو بكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات بڵاو دەكرێتەوە.

ئەوەیش زانراوە، لە ڕۆژی شەموو دەست دەكرێ بە دابەشكردنی مووچە و بە ماوەی چەند ڕۆژێك مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەكرێت.

دوێنێ‌ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە "وشە"ـی راگەیاند،  مووچە بە چەند رۆژ دابەش دەكرێت، بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و لە چەند رۆژێكدا هەموو وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن. 

دوێنێ‌ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، وەزارەتی دارایی راسپارد مووچەی مانگی دوو دابەش بكەن و ئامادەكاری بۆ مووچەی مانگی سێ‌ بكەن.


وشە - رامیار جەواد