وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدان درێژ كرایەوە

:: PM:12:22:28/03/2024 ‌
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی عێراق رای دەگەیەنێت، بڕیار دراوە وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئادار، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی بەربژێرانی پەرلەمانی كوردستان كە ئەمڕۆ بوو، بۆ 31ـی ئادار درێژ كرایەوە.

زیاتر گوتی، بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری حزب و لایەنەكان، لیستی ناوی كاندیدەكانیان بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق نەناردووە، بۆیە وادەكە بۆ 31ی ئادار رۆژی یەكشەمی داهاتوو درێژ كرایەوە.

ئەمڕۆ كۆتایی رۆژی تۆماری حزب و كاندیدەكان بوو، تەنیا دوو لیست و دوو هاوپەیمانی و 12 كاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی هەولێر، لیستی كاندیدەكانیان بۆ كۆمسیۆن ناردووە.



وشە - رامیار جەواد