دوێنێ پێنجشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان كرد و چه‌ندان بڕیاری گرنگی ڕاگه‌یاند، به بڕوای شرۆڤه‌كارانی سیاسی، بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ ئه‌م دۆخه ئابوورییه‌ی وڵات زۆر گرنگه.
دكتۆر سامان شاڵی شرۆڤه‌كاری سیاسی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له كاتێكی هه‌ستیاردا مه‌سروور بارزانی، له به‌رژه‌وه‌ندیی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگی دا، داواشی كرد له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌ران و داشكاندنی 20% بۆ قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی ئاو و كاره‌با و هاتوچۆ و قه‌رزی كرێی دوكانی حكوومه‌ت، 50%ی گومرگی گۆشت و كرێی خوێندنی پارالێل و باجی كۆمپانیاكان و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو و ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ و مانگه‌كانی تر، ئه‌و بڕیارانه بوون خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و بۆ ئه‌م دۆخی ئابوورییه زۆر گرنگ بوون.
شاڵی پێی وایه ئه‌م بڕیارانه گرنگ بوون كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دران، به‌هیوای ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵبدرێته‌وه، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بكه‌نه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ته‌نیا له مووچه‌دا كورت نه‌كرێته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان زۆر گه‌وره‌تره، پێویسته قه‌واره‌ی ده‌ستووری و سیاسیی كوردستان له هه‌موو پیلانێكی ده‌ره‌كی بپارێزن.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز ڕه‌سووڵ