سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان سووكایه‌تی به ژنانی غه‌زه ده‌كه‌ن و له ژووری نوستنی ماڵه‌كانی كه‌رتی غه‌زه، جلی ژێره‌وه‌ی ژنان ده‌رده‌هێنن و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ 28ی ئادار ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوی كرده‌وه، سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل سووكایه‌تی به ژنانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، جلی ژێره‌وه‌یان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن، به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به هیچ شێوازێك شیاو نییه له دوای چۆڵكردنی خانوویه‌ك له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵ و پشكنینی، نهێنی ئه‌و ماڵه بڵاو بكرێته‌وه، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تی و شوناسی خێزانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌دا بووه.
ئێسته ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توندی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا بووه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه به‌دواداچوون له‌و كه‌یسانه بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند سه‌ربازێكی گرتووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه و ئه‌مه‌ریكا داوای له ئیسرائیل كردووه شێوازی شه‌ڕكردن بگۆڕێت و واز له هێرشی وشكانی بهێنێت.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، جلی ژێره‌وه‌ی ئافره‌تانی فه‌له‌ستین به ده‌ستی سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه‌یه و گاڵته به ژنانی كه‌رته‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سزادانی ئیسرائیل، به‌ڵام بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگ، سووره له‌سه‌ر كۆتاهێنان به حه‌ماس و هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، جۆ بایدن هێرشی وشكانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح به هێڵی سوور داناوه و داوا له نه‌ته‌نیاهۆ ده‌كات ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كات.