باج لەسەر مارەيی دادەنرێت

:: AM:09:55:12/04/2024 ‌
حكوومەتی ئێران پلانی داناوە لە داهاتوویەكی نزیكدا باج لەسەر مارەیی دابنێت، ئەمە وەك هەوڵێك بۆ نەهێشتنی مارەیی، بەڵام شارەزایان پێیان وایە ئەو كارە وادەكات پرۆسەی هاوسەرگیری بەتەواوی كۆتایی پێ بێت.

ماڵپەڕی "تیجارەت نیوز" ڕای گەیاندووە، پڕۆژەكە هێشتا نەخراوەتە باری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەگەر جێبەجێ بكرێت، بڕی مارەیی لە یەك لیرەی زێڕ تا 14 لیرە هیچ باجێكی لەسەر نابێت. لە 15 لیرەوە تا 100 لیرە 1.1٪ باجی لەسەر دەبێت، لە 101 لیرەوە تا 200 لیرە 2٪ و لە 201 لیرە زیاتریش 15٪ باجی دەخرێتە سەر.

ئەم هەوڵە لەلایەن پیاوانی ئاینی ئەو وڵاتە بۆ نەهێشتنی مارەیی دەدرێت، بەڵام لێكەوتەی خراپ تری دەبێت، سوهەیلە زیباپوور كە كۆمەڵناسە دەڵێت، ئەو پرۆژەیە بەتەوای شكست بە پرۆسەی هاوسەرگیری دێنێت وادەكات لە بواری ماڵیەوە كەس نەتوانێنێت هاوسەرگیری بكات.


وشە - سۆران عەزیز