جەڵتەی مێشك زۆر بووە و خۆت بپارێزە

:: AM:08:52:16/04/2024 ‌
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمانە سروشتییەكان دەڵێت، بەچەند هەنگاوێك دەتوانی خۆت لە جەڵتەی مێشك بپارێزی.

ئەمڕۆ سێشەم 16ی نیسان، بەدر قادر سورچی پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمانە سورشتییەكان، بە "وشە"ی راگەیاند، ڕۆژانە بەپێی توانا چەند هەنگاوێك هەیە دەتپارێزن لە جەڵتەی مێشك كە ئەمانەن:

- ڕۆژانە یەك كەوچك چایە زەردەچەوە یان دارچین یاخۆ زەنجەبیل یان گوڵە بابونج بخۆ

- ئەگەر دەتوانی یەك تا سێ دەنك سیر بخۆ.

- زەڵاتەیەكی تێكەڵە یەك كەوچكی چێشت زەیتی زەیتوون و یەك كەوچكی چێشت سركەی سێوی سروشی تێبكە.

 - سەوزەكان بخۆ وەك جەرجیر، شبیت، كەرەوز، تەڕەتوولە... ھتد.
 
- رۆژانە هەشت تا ١٢ پەرداخ ئاوی شلەتێن بخۆرەوە.

بەمانەیش پارێزراو دەبی لە مەینی خوێن و جەڵتەی مێشك و دڵ و ھەناسەتەنگی، لەشت پاك دەبێتەوە لە مادە ژەھراوییەكان و بەرگریی لەشت بەھێز دەبێت.


وشە - رامیار جەواد