له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له پاتریك دوریل باڵوێزی فڕه‌نسا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌وره‌ها بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێم و باڵوێزی فڕه‌نسا له عێراق خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا به‌وه‌ی كه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دیالۆگ به‌رقه‌راره و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه فڕه‌نسا هه‌موو كاتێك هاوسۆز و پاڵپشتی گه‌لی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و پێویسته مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدڕاڵ‌دا بپارێزرێن. دووپاتیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی دیالۆگ به باشترین ڕێگه ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها كێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی هه‌واڵی باره‌گای بارزانی، هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی فڕه‌نسا هه‌بوو له پشتیوانیكردنی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد له هه‌موو قۆناغه‌كان. سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌شی به خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان دا له‌پێناو گه‌یشتن به ئازادی و سه‌روه‌ری و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی جیاكاری و سته‌م.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بریتییه له پێشێلكردنی ده‌ستوور و پابه‌ندنه‌بوون به ڕێككه‌وتنه‌كان و هه‌روه‌ها دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌وڵدان بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌رێمێكی ده‌ستووری و به‌رهه‌می قوربانیدانی ده‌یانساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانه.
سه‌رۆك بارزانی بودجه و شایسته دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به مافێكی سرووشتی خه‌ڵكی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بكرێته كارتێكی سیاسی و له‌دژی هه‌رێم به‌كار بهێندرێت. هه‌ر له درێژه‌ی گوته‌كانیدا سه‌رۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ڕاگه‌یاند و به باشترین ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كان نێوان هه‌ردوولای وه‌سف كرد.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه پارتی هه‌رده‌م ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانی بێت و پێكهاته‌كان بتوانن نوێنه‌رایه‌تی ویست و ده‌نگی خۆیان بكه‌ن و دوور بێت له دیزاینی پێشوه‌خته و گیروگرفتی یاسایی و ته‌كنیكی.
سه‌رۆك بارزانی هیوایشی خواست لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێم و ڕه‌چاوكردنی كولتوور و به‌هاكانی دیموكراسی له خزمه‌تی پاراستن و به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستاندا بن.