بازاڕی لەنگەی هەولێر تۆژەن دەكرێتەوە

:: PM:09:05:17/04/2024 ‌

لە ماوەی رابردوودا بازاڕی لەنگەی هەولێر، كە یەكێكە لە گەورەترین و قەرباڵغترین بازاڕەكانی هەولێری پایەتەخت، دووجار سووتا، سەرەڕای چەند بڕیارێك بۆ قەرەبووكردنەوە و یارمەتیدانی خاوەن دوكانەكان، بڕیار درا كە لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر نۆژەن بكرێتەوە. 

وەك فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بۆ كرد، دوای گڕگرتنی دووەمی بازاڕی لەنگە لە هەشتی ئەم مانگە، پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە دەستی پێ كردووەتەوە و بە زووترین كات بازاڕەكە لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە و بۆ كاركردنی كاسبكاران ئاسایی دەكرێتەوە.

شایەنی باسە لە ماوەی رابردوودا بازاڕی لەنگەی هەولێر دووجار ئاگری لێ كەوتەوە، لە 27ی شوبات و 8ی نیسانی ئەمساڵ، كە بەهۆیانەوە جاری یەكەم (166) دوكان و جاری دووەمیش 48 دوكان زیانیان پێ گەیشت، لە دانیشتنێكی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر لە 6ی ئاداری رابردوو بڕیار درا بە ڵێخۆشبوونی یەك ساڵ لە كرێی ساڵانە و شەش مانگ لە رسوماتی خۆڵ و خاشاكی هەموو ئەو دوكانانەی بازاڕەكە كە گرێبەستیان لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر هەیە و بەهۆی رووداوەكەوە زیانیان بەر كەوتووە.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل