دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەم ئاگر لە یەكێك لە نانەواخانەكانی گەڕەكی هەولێری نوێی شاری هەولێر كەوتەوە و بووە هۆی سووتانی بەشێكی جەستەی خاوەنەكەی و نانەواخانەكەش زیانی بەر كەوت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی "ئیدریسی نانەوا" خاوەنی نانەواخانەكەی كرد.
لە سەردانەكەدا پارێزگاری هەولێر جگە لە ئەحواڵپرسین و پێشكەشكردنی دیارییەك بە خاوەن نانەواخانەكە، رای گەیاند كە لەسەر راسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نانەواخانەكەشی بۆ نۆژەن دەكرێتەوە.