چوار هەزار پاسپۆرت تەواو بووە

:: AM:09:54:19/04/2024 ‌
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رای دەگەیەنێت، لە ئێستە چوار هەزار پاسپۆرت لە هەولێر تەواو بوونە کە خاوەنەكانیان نەچوونە بۆ وەرگرتنەوەیان.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی نیسان، هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بڵاوی كردووەتەوە، چوار هەزار پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بووە و خاوەنەكانیان ناچن وەریگرنەوە.

باسی لەوەش كردووە، هەیانە ساڵ و چەند ساڵی بەسەردا تیپەڕبووە، كاتێك گوشار لەسەر بەرێوەبەرایەتییەكانمان هەیە "واستە"ی دنیا دەكەن، گوشاری دنیامان بۆ دێنن بەس نۆرەیەكی پاسپۆرت وەربگرن، ئێستەیش ئەوەتا پاسپۆرتەكانیان دەرچووە و پارەیان خەرج كردووە و ناچن وەریگرنەوە.

لە كۆتایی قسەكانی دەڵێت، تكایە بڕۆن پاسپۆرتەكانتان وەرگرنەوە تیمەكانمان لە بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر بە تەلەفۆن ئاگادارتان دەكەنەوە.


وشە - رامیار جەواد