گۆڕێكى بەكۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە

:: PM:12:14:19/04/2024 ‌
لە كاتی هەڵكەندن بۆ دروستكردنی ڕێیەك لە شنگال، گۆڕێکى بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، تا ئێستە پروسكی چەندان كەس دەركەوتووە.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی نیسان، رێكخراوی پەتریكۆ بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، لە كاتی هەڵكەندن بۆ دروستكردنی ڕێیەك لە سنووری شنگال، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە.

باسی لەوەش كردووە، پرووسكی چەند كەسێك دۆزراوەتەوە و ئێستە تیمەكانی تایبەت بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەکان بۆ ئەو مەبەستە ئاگادار كراونەتەوە و كاركردن لە ڕێیەكە وەستاوە.

روونی كردووەتەوە، گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە كۆمەڵگەی "سیباشێخدرێ" سەر بە شارۆكەی شنگالە.

تا ئێستە زیاتر لە 90 گۆڕی بەكۆمەڵی هاووڵاتییانی شنگال، دۆزراونەتەوە ئەوەیش بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعش لە ساڵی 2014 بوو.

رۆژی سێی ئاب تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەكانی شنگال و ناوچەكەیان كرد.


وشە - رامیار جەواد