بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی تەقییەوە

:: PM:01:43:19/04/2024 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینى 19ی نیسانى 2024، بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتیدا تەقیەوە، لە نزیك تەقینەوەكەش زیان بە ئۆتۆمبێلی تر كەوتووە.

عەتا سەراوی بۆ میدیای یەكێتی ڕای گەیاند، ڕووداوەكە زیانی دارایی لە خەڵك داوە و خۆمان و خەڵكیش سەلامەتین، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و دەزگا تەناهییەکانیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

باسی لەوەش كرد، ئەوەی كە كراوە كارێكی ترسنۆكانەیە و ئێمە "ئیحتیات"ی خۆشمان وەرگرتووە، بەڵام ئەوەش ڕووی دا، پاشان خۆشم قسەم لەسەر ئەم ڕووداوە دەبێت.


وشە - رامیار جەواد