سەرۆك كۆماری توركیا رای دەگەیەنێت، لەدوای سەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی هەولێر دەكات و گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی نیسان، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستەنبووڵ، رای گەیاند، لەو هەفتەیە سەردانی عێراق دەكەم و سەردانەكەم یەك رۆژە دەبێت.
زیاتر گوتی، سەرەتا دەچمە بەغدا. دوای دیدارەكانمان لەگەڵ سەرۆك و سەرۆكی حكوومەت لە بەغدا سەردانی هەولێر دەكەم.
باسی لەوەش كرد، لە هەولێر دەرفەت دەبێت بۆ قسەكردن لەسەر پەیوەست بە حكوومەتی ناوەندی. بابەتگەلێك هەن كە لەژێر چەتری گشتاندنی پێوەندییەكانی عێراق و توركیادا باسیان دەكەین.