هاووڵاتییان دەبێت پارەی دوو مانگی بەشەخۆراك بدەن

:: AM:08:56:23/04/2024 ‌
بەپێی ئەو گۆڕانكارییەی لە خۆراكی وەجبەی سێیەم كراوە، بۆ ئەمساڵ دەبێت هاووڵاتی دوو بەشە پارە بۆ ئەو مانگە بدات.

ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسان، رەئووف قادر بریكاری خۆراك، بە "وشە"ی راگەیاند، لەبارەی كەمكردنەوەی بڕی برنجی بەشەخۆراك و زیادكردنی دۆشاوی تەماتە، گۆڕانكاری بە بڕیاری عێراق بووە.

زیاتر گوتی، شەكر بۆ هەر نەفەرێك یەك كیلۆیە، زەیت بۆ هەر نەفەرێك یەك لیترە، برنج بۆ هەر نەفەرێك دوو كیلۆ و نیوە و دۆشاوی تەماتە بۆ هەر نەفەرێك 400 گرامە، نیسك بۆ هەر نەفەرێك 500 گرامە، ئارینۆك بۆ هەر نەفەرێك 500 گرامە.

روونی كردەوە، لەم مانگەدا دۆشاوی تەماتە بۆ هەر نەفەرێك كراوە بە 800 گرام، واتا قوتوویەكی گەورە یان دوو قووتیی 400 گرامی دەدرێت.

ئاشكرای كرد بۆ ئەو مانگە پارەكەی بۆ خۆراك دیاری كراوە و زیاد كراوە، واتا 409 دینار بریكار دەیداتە حكوومەت، 500 دینار لەهەر هاووڵاتییەك وەردەگیرێتەوە.


وشە - رامیار جەواد