شەموو له كۆگه‌یه‌كی بنكه‌ی سه‌ربازیی عێراق به‌هۆی بارووتی چه‌ك و مووشه‌كی هه‌ڵگیراوه‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕووی دا، له ڕووداوەکەدا چه‌كدارێكی سه‌ربه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا، ئێستە عێراق دەڵێ، ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەوە بووە.
كه‌مێك پێش ئێسته پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' بڵاوی كرده‌وه، دوای ئەوەی شەموو له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕووی داوه، حه‌شدی شه‌عبی ڕای گەیاند، ئه‌ندامێكیان كوژراوه و هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كه، هەروەها ڕەتکرایەوە ته‌قینه‌وه ڕووی دابێت، بەڵام ئێستە بەدواداچووبەکانی عێراق پێمان دەڵێن، ڕووداوەکە لە ئەنجامی تەقینەوە بووە.
ئەمەریکا ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کردبێت
ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌جێ خۆی له ڕووداوەکە بێبه‌ری كرد، واشنتن ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌درۆ ده‌خاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌لكێنن به ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، میدیا عێراقییه‌كان پاڵپشتی له گوته‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی مووشه‌ك و بارووته‌وه بووه له كۆگه سه‌ربازییه‌كه‌ی بنكه عێراقییه‌كه.
میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كرد، هیچ فڕۆكه و درۆنێك به‌سه‌ر ئاسمانی بابلدا نه‌فڕیوه له‌وكاته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ڕووی داوه، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه هیچ لایه‌نێك هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی داوه.