ئێوارەی ئەمڕۆ لەو كاتەی تیمەكانی ئاسایش هەوڵی گرتنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەدەن، داواكراوەكان رووی چەكەكانیان ئاڕاستەی هێزەكانی ئاسایش دەكەن و كارمەندێكی ئاسایش بە سەختی بریندار دەبێت و لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی ئاسایشیش، یەكێك لە داواكراوەكان كوژرا.
ئەمڕۆ سێشەم، 23ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكانی ئاسایش لە روونكردنەوەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، سەعات 6:15ى ئێوارە تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بەدواداچوونی دوو بازرگانی مادە هۆشبەرەکانی کرد لە دەوروبەری شارۆکەی عەنکاوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە روونی كردوەتەوە، داواکراوەکان رووی چەکەکانیان ئاڕاستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە سەختی بریندار بوو و لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانیشمان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوی تریان گیرا.