نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا به هێمنی رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسیی روودانی جه‌نگ له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه دابه‌زیبوو.
وه‌ك ئاشكرایه نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو له ژێر كاریگه‌ریی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و له ناوه‌ڕاستی هه‌فته دابه‌زییه‌وه، له دواین رۆژی ههفتهبازاڕهكه دیسان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و ئێواره‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زییه‌وه. دواین ده‌ره‌نجامی بازاڕ دابه‌زین بوو كه پێوه‌ندیی به هێوربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه بوو رووی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، مه‌ترسیی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ره‌وییه‌وه، بۆیه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نرخی نه‌وت دابه‌زی، به‌ڵام له‌و كاته‌وه به هێمنی له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێك رووداونی نوێی جیهانی رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه.
ئێسته به 88 دۆلار و 55 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت كه تا 86 دۆلار و 24 سه‌نت دابه‌زیبوو، ئێسته به 88 دۆلار و 55 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشتووه‌ته 83 دۆلار و 47 سه‌نت.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ دابه‌زینی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان یه‌ده‌گی نه‌وتی كۆگه‌كراو هه‌ڵكشابوو، بۆیه به‌های نه‌وت دابه‌زیبوو، به‌ڵام دواین ئاماری فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات، سێ ملیۆن به‌رمیل له‌و نه‌وته كه‌می كردووه.