خه‌لیل حه‌ییه به‌رپرسی باڵای حه‌ماس كه له ڕۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 هێرشی حه‌ماسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل به سه‌ركه‌وتن ناو برد، ڕای گه‌یاند له به‌رانبه‌ر به ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و له په‌نا ئیسرائیل، ئه‌وا حه‌ماس باڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی داده‌خات و چه‌ك فڕێ ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان، خه‌لیل حه‌ییه به‌رپرسی باڵای حه‌ماس
ڕای گه‌یاند، به چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت ڕازین، ئه‌گه‌ر سنووری فه‌له‌ستین وه‌ك سنووری پێش ساڵانی 1967 بێت، به‌مه‌یش حه‌ماس ده‌ستبه‌رداری ئه‌و گوتاره ده‌بێت كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه و هه‌موو خاكی فه‌له‌ستین و ئیسرائیلی ئه‌مڕۆیان به هی خۆیان ده‌زانی.
حەماس بۆچوونی خۆی بەرانبەر ئیسرائیل گۆڕیوە
به‌رپرسه باڵاكه‌ی حه‌ماس به ئاژانسی ''ئه‌سۆشیه‌تد پرێس''ی ڕاگه‌یاندووه، له به‌رانبه‌ر ناساندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری له ناوچه‌كانی بەری ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه له پاڵ ئیسرائیل‌دا، ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری باڵی ''قه‌سام'' ببن و چه‌ك دابنێن، ئه‌م گوتانه دژی به‌ندێكی حه‌ماسه كه له ساڵی 2017 به ڕوونی جێگیریان كرد و باس له‌وه ده‌كات، هه‌موو خاكی نێوان ڕووباری ئوردن و ده‌ریای ناوه‌ڕاست موڵكی فه‌له‌ستینییه‌كانه.
کۆتای هێنان بە ئیسرائیل ئەستەمە
حه‌ییه ده‌ڵێ، نازانم ئه‌و بیر و بۆچوونه‌ی من ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حه‌ماس به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له پال ئیسرائیل ڕازی بێت یان نا، به‌ڵام به دیدی ئه‌و كۆتاهێنان به ئیسرائیل ئامانجێكه به‌دیهێنانی ئه‌سته‌مه. له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا به‌رپرسه باڵاكه‌ی حه‌ماس ده‌ڵێ، به هیچ شێوازێك په‌شیمان نین له هێرشی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 كه بووه هۆی وێرانكردنی غه‌زه و كوشتنی زیاتر له 33 هه‌زار فه‌له‌ستینی.
ده‌ستبه‌جێ له دوای هێرشی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م كه تێیدا حه‌ماس هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كوشت و 249 كه‌سی به دیل گرت، خه‌لیل حه‌ییه به پێگه‌ی ''نیویۆرك تایمز''ی ڕاگه‌یاند، هێرشه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه ته‌واوی هاوكێشه‌كه بگۆڕن و هیچ كه‌س به ئارامی نه‌ژی.
حه‌ییه پێی وایه شه‌ڕی غه‌زه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بووه غه‌زه به‌ره‌و باشتر به‌رێت، به‌ڵكو ئامانج لێی بریتی بووه له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.