به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن كه له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی ڕۆمای ئیتاڵیا واژوو كرا، سیستمی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی كارمه‌ندانی ئه‌م زانكۆیه‌وه به دیجیتاڵی ده‌كرێت.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵی زۆر درا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێكی فراوان له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئیتاڵیا واژوو بكرێ، سه‌ره‌نجام پوخته‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه هاته چوارچێوه‌ی ته‌ندروستی و له چوارچێوه تهندروستییهكهشدا، به باش زانرا كه ناوه‌نده زانستییه‌كان به‌تایبه‌تی زانكۆ زۆر باوه‌ڕپێكراوه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، له ناویشیاندا ئیتاڵیا كه پێشكه‌وتووترین سیستمی ته‌ندروستییان هه‌یه، كار بكه‌ن بۆ به دیجیتاڵكردنی سیستمی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و پێدانی زانیاریی فراوان.
ئه‌و ڕێككه‌وتنه بابه‌ته‌كانی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و توانستی ئاستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه له قۆناغه‌كانی داهاتوودا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه بابه‌ته‌كانی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و توانستی ئاستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد ، به هه‌وڵه‌كانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی ته‌ندروستی، توانراوه ئه‌م ڕێككه‌وتنه لێكتێگه‌یشتنه واژوو بكرێت و بتوانن به هه‌مووان كارێك بكه‌ن، زیاتر خزمه‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی و خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نن.
پرسی به دیجیتاڵیكردن یان به ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و خێراتر راپه‌ڕاندنی كاروباری خه‌ڵك هه‌یه و پێشتریش هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌لیكترۆنی كراون و بابه‌ته‌كه یه‌كێكه له به‌رنامه‌كانی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ولێر\شۆخان ره‌شید