كارمه‌ندێكی كۆماندۆی یه‌كێتی ته‌قه‌ی لێ كرا‌و كوژرا، رووداوه‌كه له سنووری گه‌رمیان روویداوه و ده‌گوترێ له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و كارمه‌نده كوژراوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه به ته‌واوی روون نه‌بووه‌ته‌وه كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناوخۆی هێزه‌كه بووه یان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌رمیان به "وشه"ی گوت، كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتی ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه ئێسته جارێكی تر هێنراوه‌ته‌وه بۆ گه‌رمیان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ، رووداوه‌كه له سنووری شاره‌دێی قۆره‌توو له گه‌رمیان بووه، گومان له رووداوه‌كه هه‌یه و تا ئێسته ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه، به‌ڵام ده‌نگۆ هه‌یه "له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌وه ته‌قه له‌و كارمه‌نده‌ی كۆماندۆ كرابێت".
به قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه ئێسته ته‌رمی ئه‌و كارمه‌نده‌ی كۆماندۆ له گه‌رمیانه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سلێمانی كرابوو.