دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شی جینگ پینك سه‌رۆكی چین، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، به چینیان گوتووه هاوكاریی سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجی له بواری چه‌ك نه‌داته ڕووسیا، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی چین له هاوكاریكردنی مۆسكۆ، ئه‌وا په‌كین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌واوی ئه‌وروپا دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27 نیسان کەناڵی ''
BBC'' چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن كرد و تێیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چین و بینینی شی جینگ پینگ كرد. بلینكن ده‌ڵێ، پێویسته چین هاوكارییه سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی بۆ ڕووسیا ڕابگرێت، چونكه ئێسته 90%ی چه‌كی ڕووسی به ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیای چین دروست ده‌كرێت.
ئەمەریکا پێی وایە چین بووەتە مەترسی بۆ ئەوروپا
بلینكن ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر چین له هاوكاریكردنی ڕووسیا نه‌كه‌وێت، ئه‌وا سزای زیاتر به‌سه‌ر كۆمپانیا چینییه‌كاندا ده‌سه‌پێنن، ئێسته ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه چین وه‌ك دوژمنی ئه‌وروپا پێشان بدات، زه‌قكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان په‌كین و مۆسكۆ باشترین ئامرازه له ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا تا بتوانێت سه‌رۆكه ئه‌وروپییه‌كان بكاته‌وه به گژ چیندا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هاوكاره له دروستكردنی چه‌كه ڕووسییه‌كان، به‌ڵام بلینكن ڕه‌تی كرده‌وه چین هیچ چه‌كێكی به ڕووسیا دابێت.
ماوه‌ی دوو ساڵه شه‌ڕی ئۆكراینا به‌رده‌وامه، شه‌ڕه‌كه بووه‌ته هۆی مه‌ترسی سیاسی و ئابووری و ته‌ناهی بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، سه‌ره‌ڕای فشاره‌كانی ڕۆژئاوا بۆ پابه‌ندبوونی چین به سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ڕووسیادا، به‌ڵام هێشتا چین به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی ڕووسه‌كان.