به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ست به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی حكوومیدا ده‌گرێت، كه بنكه‌ی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تێدا بووه.
رووداوه‌كه به‌مجۆره بووه، به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا كه به‌شی به‌ڵگه و تاوانی سلێمانی تێدایه، له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی باڵه‌خانه‌ی به‌ڵگه و تاوان كه له پێنج نهۆم پێكهاتووه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو شه‌ش كابینه له گه‌راجی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان و چوار ژووی نهۆمی سێیه‌می هه‌مان بنكه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له رووداوه‌كه، به "وشه"ی گوت، عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی پێشتر وای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم گه‌یاند بوو، كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان ئه‌و به‌شه بگوێزرێته‌وه ناو شار، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیس فه‌رمانی ده‌ركرد به گواستنه‌وه‌ی به‌شی به‌ڵگه و تاوان، به‌ڵام له پاشاندا كه بۆیان ده‌ركه‌وت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان نییه و باڵه‌خانه‌ی وه‌زاه‌تی ناوخۆیه و ده‌درێته حزب و به‌شی به‌ڵگه و تاوان گه‌وره‌یه و تاقیگه و كه‌لوپه‌لی زۆره، بۆیه هه‌ستان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه و نهگواستهنهوهی به‌شه‌كه و مانه‌وه‌ی له‌جێی خۆی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كرد، به گه‌یشتنی نووسراوه‌كه بۆ پۆلیسی سلێمانی، ئاسۆی شێخ ته‌ها تووشی كێشه ده‌بێت، چونكه وه‌ك خۆی گوتویه‌تی به‌ڵێنی به بافڵ تاڵه‌بانی داوه ئه‌و باڵهخانهیەی پێ بدات.
هێشتا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" له چه‌ند شه‌وی رابردوودا، لیوا عومه‌ر به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌كه و كێشه دروست بووه، ئێسته باڵه‌خانه‌كه ته‌نیا چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی به‌ڵگه و تاوانی لێ ماوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی ئاگه‌دار له كێشه‌كه، به "وشه"ی گوت، به‌ڵگه و تاوان له‌ناو بنكه‌ی سه‌یوان له كابینه‌دا بوون، به‌ڵام ئێسته نووسراوی گواستنه‌وه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵگه و تاوان خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه نیه‌تێكی وا هه‌بووه بۆ داگیركردنی ئه‌و شوێنه، به‌ڵام پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و هه‌وڵی داگیركردنی ئه‌و مووڵكهی حكوومه‌ت سه‌ری نه‌گرتووه.