توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه كه كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵگرتنی خواردن، وه‌ك قاپ و كیسی پلاستیكی تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ماده كیمیاییه زیانبه‌خشه‌كانی تێدایه.
تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه له زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای نه‌رویجی، ڕێگه‌یه‌كی دوولایه‌نه‌یان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ ماده‌یه‌كی كیمیایی له‌ناو پلاستیكه‌كه‌دا هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی "
Study Finds" توێژه‌ران ئه‌و ماده كیمیاییانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ژه‌هراویبوونی جه‌سته و هۆرمۆنه‌كانی میتابۆلیزمی چه‌وری هه‌یه.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران 18 ماده‌ی كیمیایییان دۆزیوه‌ته‌وه كه كاریگه‌ری ئیسترۆجینیان لێ وه‌رده‌گیرێت، ژماره‌ی ماده كیمیاییه‌كانی یه‌كێك له كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵگرتنی خواردن گه‌یشته نۆ هه‌زار و 936 ماده.
ئه‌وه‌ی به تایبه‌تی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه به‌ركه‌وتن به‌م ماده كیمیاییانه‌ی هۆرمۆن تێكده‌ده‌ن پێوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، له‌وانه قه‌ڵه‌وی، شه‌كره، كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای منداڵبوون و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه.
توێژینه‌وه‌كه هۆشداری داوه، كه منداڵان به تایبه‌تی به‌ره‌وڕووی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و ماده كیمیاییانه ده‌بنه‌وه كه له قاپی پلاستیك و هه‌ڵگره‌كاندا هه‌یه.