ئایە دەزانی بە رەیحانە دەڵێن پاشای گیادەرمان؟

:: AM:08:33:09/05/2024 ‌
پزیشكێكی گیادەرمانە سرووشتییەكان دەڵێت، رەیحانە بە پادشای گیادەرمانەكان دەزانرێت هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چەندین بەڵگەی زانستی پشتراستی كردووەتەوە كە سوودەكانی بێ‌ ئەندازەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی ئایار، بەدر قادر سوورچی پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمانە سرووشتییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، یەكێكە لە گیادەرمانە دێرینەكان نزیكەی پێنج هەزار ساڵە بەكاردێت رەیحانەیە.

زیاتر گوتی، ئایەتێكە لە ئایەتەكانی قورئان باسی رەیحانە دەكات تا ئێستە چەندین بەڵگەی زانستی پشت ڕاستی كردۆتەوە و هەموو بەشەكانی بەسوودە ووزە بەخشە بۆ جەستە و دڵ و روح و مێشك بۆیە هەرگیز فەرامۆشی نەكەن ڕۆژانە بیخۆین و لەسەر سفرەكانتان هەبێت.

بە گوتەی ئەو پزیشكە گرنگترین سوودە شاهانەكەی رەیحانە ئەمانەن:-
- باری دەروونی ئارام دەكاتەوە و خەو ڕێك دەخات و دوودڵی ناهێڵێت
 - بەهێزترین دژە ژەهری تێدایە دەمانپارێزێت لە ژەهراوی بوون و شێرپەنجە
- كێشەی هەرسكردن ئاسان دەكات 
- پارێزگاری لە خڕۆكە سپییەكان دەكات لە لەناوچوون
- باشترین دژە میكرۆبەكانی تێدایە و برین خێراتر چاك دەبێتەوە وە دەیپارێزێت لە پیسبوون 
- برینی ناودەم خێراتر چاك دەبێتەوە
- جنس بەهێز دەكات
- مێشك بەهێز دەكات
- گەنجان دەپارێزێ لە زیبكە و زووچاك بوونەوەی نەخۆشیە كانی پێست
- بۆ نەخۆشانی شەكرە بەسوودە 
رەیحانە سەوزەیە پێش نانخواردن بێخۆی باشە یان لەگەڵ ماست یان ماستاو زۆر خۆش و بەسوودە
یان بە ووشكراوەیی وەك چایە ئامادەی بكەن.


وشە - رامیار جەواد