به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سوودانی رووی له سعوودیه كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له ریاز، سه‌ردانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتنی جێنشینی شای سعوودیه بووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سوودانی رووی له سعوودیه كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك و سه‌ركردنه‌كانی دنیا به‌شدارن تێیدا.
ئاماژه به‌وه دراوه، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ ریاز، له‌سه‌ر بانگهێشتنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز جێنشینی شای ئه‌و وڵاته بووه. كۆڕبه‌نده‌كه‌یش له ژێر دروشمی "هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی پێگه‌یشتن و وزه له پێناو گه‌شه‌پێدان"ـه، تێیدا سوودانی چاوی به ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان ده‌كه‌وێ و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه، چاوی به سه‌رۆك و نوێنه‌رانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا له بواری وزه و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌كه‌وێت.
كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له سعوودیه، پاڵپشتی له دیالۆگی جیهانی بۆ ئاڵنگاریی هاوبه‌ش ده‌كات، تێیدا ده‌یان سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان و پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی له كه‌رته‌كانی تایبه‌ت و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له 92 وڵات به‌شدار ده‌بن.