سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك رایان گه‌یاند، له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، بۆڕییه‌كی نه‌وتی خاوی سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی باكور، ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه جیا له زیانه ئابوورییه‌كانی، دانیشتووانی نزیكی كۆمپانیاكه له مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌كه، ماڵه‌كانیان جێهێشتووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دوووشهم 29ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه و شایه‌تحاڵه‌كان، یه‌كێك له بۆڕییه‌كانی نه‌وتی خاو كه نه‌وتی خاوی كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌گوازێته‌وه، ته‌قییه‌وه و نه‌وتێكی زۆری لێ ده‌رچووه. تیمێكی تایبه‌ت له كۆمپانیاكه، خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه كه بۆڕییه‌كه ده‌كه‌وێته نزیكی گوندی قزڵیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌یوانی سه‌ربه شاره‌دێی یایچی، بۆیه شایه‌تحاڵه‌كان كه زیاتر خه‌ڵكی گونده‌كه‌ن، ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه و ده‌رچوونی نه‌وتی خاو، غازێكی زۆریشی لێ بڵاو بووه‌ته‌وه، بۆیه دانیشووانی گونده‌كه ناچار بوون ماڵه‌كانیان به‌جێبێڵن.
تا ئێسته زیانه‌كانی ئه‌وو ته‌قینه‌وه‌یه به‌ڕوونی دیار نییه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كۆمپانیای نه‌وتی باكور له داهاتوودا روونكردنه‌وه بدات و زیانه‌كانی ئاشكرا بكات.