بۆ جارێكی تر ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گه‌ڕایه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئامانج له سه‌ردانه‌كانی بلینكن ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سته بۆ شه‌ڕی غه‌زه له ڕێی پێكهێنانی سعوودیه و ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی نیسان، ئاژانسی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سعوودیه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ڕیاز و ته‌لئه‌بیب، حه‌وت مانگه شه‌ڕ غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ی به‌ستووه‌ته‌وه به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ریه‌كه له سعوودیه و ئیسرائیل.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی بلینكن ده‌بێته حهوتهمین سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه، یه‌كێك له باسه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی بلینكن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی ناوچه‌كه، بریتی ده‌بێت له تاوتوێكردنی هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، بلینكن ئامانجیه‌تی شه‌ڕ و كێشمه‌كێشی زیاتر له ناوچه‌كه ته‌شه‌نه نه‌سه‌نێت.
باس لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی دەکرێت
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، بلینكن داوا له نه‌ته‌نیاهۆ ده‌كات پلانی هێرشی سه‌ر ڕه‌فه‌ح ڕابگرێت، پرسی سه‌ره‌كی له سعوودیه بریتی ده‌بێت له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی، ئه‌م پرسه له ڕیاز له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا باسی لێوه ده‌كرێت.
ماوه‌ی حه‌وت مانگه شه‌ڕێكی خوێناوی به‌رۆكی غه‌زه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌یش دوای هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل و كوشتنی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی و گرتنی 249 كه‌س به دیل، ئێسته لایه‌نه جیهانی و هه‌رێمییه‌كان له هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ڕێگریكردن له‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌زه ته‌شه‌نه بسه‌نێت بۆ شه‌ڕێكی هه‌رێمی.