هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام نیازپاكیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا پێشان داوه و داوای كردووه كێشه‌كان به‌شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، بهلاَم به‌غدا ده‌یه‌وێت بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌یش شتێكه له ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ره و ده‌چێته چوارچێوه‌ی سه‌پاندن و زۆره‌ملێ.
له ماوه‌ی رابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، داوای له به‌غدا كردووه كه ئه‌و بابه‌ته به‌شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن بێت، نه‌ك به‌غدا بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت و ئه‌وه‌ی كه داوای ده‌كات به‌سه‌ر هه‌رێم جێبه‌جێی بكات. شاره‌زایه‌كی یاساییش ده‌ڵێت، به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ی بیر له سه‌پاندنی بڕیاره‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده به‌دوای چاره‌سه‌ر نییه.
خه‌دیجه عومه‌ر ته‌ها شاره‌زای یاسا و ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌نده به‌دوای ئه‌وه نه‌بوایه هه‌رێمی كوردستان بخاته ژێر بڕیاره‌كانی خۆی و ئه‌وه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی سیاسییانه كاری نه‌كردایه، ده‌مێك بوو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كرابوون، چونكه هه‌رێم به‌رده‌وام نیازپاكیی خۆی پێشان داوه، له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆدا به به‌رده‌وامی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ڵێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
باسی له‌وه كرد، له چوارچێوه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌غدا ده‌یه‌وێت بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده به‌دوای ئه‌وه‌وه نییه كه كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رێمی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه هه‌رده‌م داوای ئه‌وه ده‌كات كێشه‌كان به‌شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێم.
روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات زیاتر ئه‌وه‌یه كه بیه‌وێت هه‌رێم ملكه‌چی بڕیاره‌كانی خۆی بكات، رێككه‌وتن و كۆتاهێنان به كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنه نه‌ك سه‌پاندن و زۆره‌ملێ، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت كێشه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات شتێكی خراپه و ئامانجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه بیه‌وێت هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات.
سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئیسلامی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كاتێك گرفتێك دروست ده‌بێت، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر به گفتوگۆ و دانوستاندن و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، له هه‌موو دنیا به‌و شێوه‌یه كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هه‌ر له كاتی دروستبوونی كێشه‌یه‌ك له نێوان بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت و چه‌ند كه‌سێك، یه‌كێك قسه‌ی خۆی ناسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌وی تر، هه‌ر ده‌بێت رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، له بابه‌تی به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، ناكرێت به‌غدا پێی وابێت خۆی بڕیارێكی داوه ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌بێت حیساب بۆ ئه‌وه‌ش بكات هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره و ده‌ستوورییه.
بارزان عه‌لی چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا ده‌یه‌وێت دهسهلاَتهكانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش جێی قبووڵكردن نییه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ناكرێت به‌غدا هه‌ر بڕیارێكی ده‌ركرد و بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌رێم، هه‌رێم خۆی خاوه‌ن حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌یه، به‌غدا ده‌توانێت به‌هاوبه‌شی و پێكه‌وه، به لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه بنه‌مای رێككه‌وتنه نه‌ك جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه خۆی پێی باشه و به‌شێوه‌ی سه‌پاندن جێبه‌جێ بكرێن.