دادگای باڵای عێراق له‌باره‌ی میكانیزمی ژماردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن، بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ركرد.
یه‌كێك له داواكارییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه بوو كه ده‌نگی هه‌ڵبژاردن نه‌ك ته‌نیا به ئامێری ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵكو به ده‌ستیش بێته ژماردن، ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاری دا كه به هه‌ردوو میكانیزمی ئامێر و ده‌ستی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێته ژماردن.
له ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كێشه له ژماردنی ده‌نگه‌كان به ئامێری ئه‌لیكترۆنی دروست بوو، بۆیه ده‌سته‌ی دادوه‌ری سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق دوای به‌دواداچوون، بڕیاریان دا كه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا به ده‌ست و به ئامێر ده‌نگه‌كان بێنه ژماردن.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، كاتی هه‌ڵبژاردن ته‌واوی سندووقه‌كانی ده‌نگدان به ده‌ستی و به ئه‌لیكترۆنی هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه، له رۆژی ده‌نگدان و له ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌كان.
له بڕیاره‌كه‌دا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی دروست بوو، ئه‌وا هیچ لایه‌نێك و ته‌نانه‌ت كۆمسیۆنیش بۆی نییه سندووقی ده‌نگدان بگوازێته‌وه تا ژماردنی ده‌ستی ئه‌نجام نه‌درێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م سندووقه‌كان له ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان، له به‌رچاوی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌كان و كۆمسیۆندا.